ئینگلتەرا و فەڕەنسا...هیوایەک بۆ پلەی سێیەم

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمشەو کاتژمێر 12:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و فەڕەنسا بۆ بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی مۆندیال، ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.

دوو هەڵبژاردەی بریندار

هەردوو هرەڵبژاردەکە لە قۆناغی پێشکۆتایی بریندار بوون کاتێک نەیانتوانی بگەنە یاریی کۆتایی، فەڕەنسای پاڵەوانی 2018، چاوی لەوە بوو بۆ سێیەمجار لەسەریەک بگاتە یاریی کۆتایی، بەڵام بە دەستی ئیسپانیەکان ماڵئاواییان کرد.

لە بەرامبەردا، ئینگلتەرا بە پێکهاتەیەکی بەهێزەوە ڕووبەڕووی ئەرجەنتینی دوایین پالەوانی مۆندیال بووەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لەوەی بگەنە یاریی کۆتایی.

ئێستا ماڵئاوایی هەردووکیان ماڵئاوایی تەواوەتی نەبوو، چونکە ئەمشەو لە یاریگای هارد رۆک لە شاری مەیامی ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.

لە پێکهاتەی فەڕەنسا هەریەکە لە ویلیام سالیبا و برایس سامبا بەشداریی ناکەن و لە ئینگلتەراش جۆردن هێندەرسۆن و لیڤرامێنتۆ ئامادە نابن.

مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا