نێتفلیکس هەوڵی کڕینەوەی Letterboxd دەدات
لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، کۆمپانیای نێتفلیکس، پێشنیازێکی گەورەی پێشکەشی بەڕێوەبەرانی پێگەی Letterboxd کردووە، بەمەبەستی کڕینەوەی پێگەکەیان.
دەیانەوێت لە بینەرەکانیان نزیکببنەوە
بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆمپانیای نێتفلیکس مکوڕە لە کڕینەوەی پێگە و سایتی Letterboxd، ئەوان دەیانەوێت لەڕێگەی ئەم پێگە کۆمەڵایەتییەوە، زیاتر لە بینەرەکانیان نزیکببنەوە.

نێتفلیکس ڕکابەری هەیە
ئەوەش ئاشکرا کراوە، هەریەک لە کۆمپانیاکانی سۆنی و پاراماونت، لەسەر هێڵن بۆ نزیکبوونەوە لە لێتەربۆکسد و دەیانەوێت ڕکابەریی نێتفلیکس بکەن لە هەوڵی کڕینەوەی ئەم پێگە کۆمەڵایەتییە سینەماییەدا.
پێگەی Letterboxd چییە؟
پێگەی Letterboxd، کە بەشێوەی سایت و بەرنامەی مۆبایل بەردەستە، یەکێکە لە گەورەترین پێگە ئەلیکترۆنییەکان بۆ تۆمارکردن و هاوبەشیپێکردنی سەرنج و گفتوگۆکان لەبارەی فیلمە تەلەڤیزیۆنی و سینەماییەکان و بەنزیکەی 30 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە.

54 خولەک پێش ئێستا