نزار ئامێدی: هێرشەکانی سەر هەولێر و سلێمانی بە هیچ پاساوێک قبوڵکراو نین

کیژان مەحمود 3 کاتژمێر پێش ئێستا
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق بەبۆنەی ساڵیادی عاشووراوە پەیامێکی ئاراستەی گەلی عێراق کرد
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق بەبۆنەی ساڵیادی عاشووراوە پەیامێکی ئاراستەی گەلی عێراق کرد

سەرۆککۆماری عێراق بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێر و سلێمانی دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی ململانێ هەرێمییەکان.

سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان

نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەکەین کە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بەئامانج گرتووە و جەخت دەکاتەوە، هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی عێراق لەژێر هەر پاساوێکدا، پێشێلکاریی سەروەریی عێراقە و هەڕەشە لە ئاسایشی هاووڵاتییان و سەقامگیرییەکەی دەکات.

ڕەتکردنەوەی بیانووەکان بۆ پێشێلکردنی سەروەری

نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەکات کە شارەکانی هەولێر و سلێمانی گرتووەتەوە و گوتی، هەر پاساو و بیانوویەک بۆ ئەو هێرشانە، پێشێلکاریی سەروەریی عێراقە و ڕەتکراوەیە.

ئاسایشی هاووڵاتییان و دوورکەوتنەوەی عێراق لە ململانێ هەرێمییەکان

نزار ئامێدی لەبارەی ئاسایشی هاوڵاتییانی عێراق و پێگەی عێراق لە ناوچەکەدا باسی ئەوەیکردووە، هێرشەکان هەڕەشە دەکەن لە ئاسایشی هاووڵاتییان و گەلی عێراق و سەقامگیرییەکەی و جەختی لەوەشکردەوە، عێراق ڕەتیدەکاتەوە ببێتە گۆڕەپانی پاکتاوی ململانێ هەرێمییەکان.

بنەماکانی پەیوەندیی هاوسێیەتیی باش

سەرۆککۆمار لەبارەی پاراستنی هاوسەنگیی پەیوەندییەکانەوە گوتی، عێراق پابەندە بە پاراستنی پەیوەندییەک کە لەسەر بنەمای ڕێزی دوولایەنە و هاوسێیەتیی باش بنیات نرابێت، بەو جۆرەی سەروەریی وڵات بپارێزێت و گەلانی ناوچەکە لە گرژی و ناسەقامگیری بەدوور بگرێت.

کیژان مەحمود

3 کاتژمێر پێش ئێستا