بەنزین لە هەولێر گران بوو؛ نۆرماڵ گەیشتە 1300 دینار

جەبار حسین 3 کاتژمێر پێش ئێستا
نۆڕە و سەرەی بەنزین لە هەولێر
نۆڕە و سەرەی بەنزین لە هەولێر

لەگەڵ گرانبوونی بەرچاوی نرخەکان، قەرەباڵغی و نۆرەی درێژ لە بەنزینخانەکانی هەولێر و دهۆک دروستبووە و شۆفێران لە ترسی نەمانی سووتەمەنی ڕوویان لە وێستگەکان کردووە.

نرخی جۆرەکانی بەنزین لە هەولێر

لە بەیانی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین لە شاری هەولێر بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە بۆرسەدا گەیشتووەتە 1,300 دینار و لە بەنزینخانەکانیش بە 1,375 دینار دەفرۆشرێت. سەبارەت بە جۆرەکانی دیکە، نرخی یەک لیتر بەنزینی موحەسەن لە نێوان 1,450 بۆ 1,500 دینارە، هەروەها بەنزینی سووپەر گەیشتووەتە 1,740 بۆ 1,800 دینار بۆ هەر لیترێک.

قەرەباڵغی و نۆرەی درێژ لە وێستگەکان

بەهۆی بەرزبوونەوەی لەناکاوی نرخەکان، قەرەباڵغییەکی زۆر لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر دروستبووە. شۆفێران لە نۆرەی درێژدا وەستاون بۆ وەرگرتنی بەنزین، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە گۆڕانکارییەکان لە نرخ و بڕی بەنزین لە بازاڕەکاندا کاریگەرییان لەسەر کەرتی گواستنەوە دروست کردووە.

دۆخی بەنزین لە پارێزگای دهۆک

هاوشێوەی هەولێر، لە پارێزگای دهۆکیش نرخی بەنزین بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. شۆفێرانی ئەو شارە بەهۆی مەترسی نەمانی سووتەمەنی، لە نۆرەی دوور و درێژدا لە بەردەم بەنزینخانەکان وەستاون بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان پڕ بکەن لە بەنزین، ئەمەش نیگەرانی لای هاووڵاتیانی ناوچەکە دروست کردووە.

جەبار حسین

3 کاتژمێر پێش ئێستا