برێندا فریکەر کۆچی دوایی کرد
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
خانمە ئەکتەری ناسراوی ئێرلەندا و هۆڵیوود؛ ئەستێرەی فیلمەکانی My Left Foot و Home Alone لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بە ئارامی کۆچی دوایی کردووە
بەگوێرەی زانیارییەکان، فریکەر بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە، لە خانووەکەی خۆی لە دوبلن بە ئارامی و لەناو خێزانەکەی گیانی سپاردووە.
ئێرلەندییەکان فریکەر بە گەنجینەی سینەمایی خۆیانی دەزانن، ئەم خانمە ئەکتەرە، لە سەکۆی شانۆیی ئێرلەنداوە دەرکەوتووە و لەگەڵ شانۆی نیشتمانییدا کاری کردووە، پاشان لە هۆڵیوود دەرکەوتووە و وەکو ئەستێرەی ژمارەیەک لە فیلمە بەناوبانگەکان ڕۆڵی گێڕاوە.

ئۆسکارێکی هەبوو
ئەم خانمە ئەکتەرە، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، بەنزیکەی لە 100 فیلمدا ڕۆڵیگێڕاوە و لە ڕۆڵی کارەکتەری پاڵپشت و لە فیلمی My Left Foot خەڵاتی ئۆسکاری بردووەتەوە.

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا