ئەمريکا 10 فڕۆکەی شەڕکەر دەنێرێتە ئيسرائيل

رۆزا حیسام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ژمارەیەک فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکی لە بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل
ژمارەیەک فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکی لە بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل

ئەمريکا 10 فڕۆکەی شەڕکەر دەنێرێتە ئيسرائيل و لە بنکە ئاسمانييەکانی ئەو وڵاتەدا جێگير دەکرێن، تەلئەڤيڤيش دەڵێت "بڕياری ناردنی فڕۆکەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەواندا دراوە".

فڕۆکەکان لە بنکە ئاسمانییەکان جێگیر دەکرێن

سوپای ئيسرائيل ڕايگەياندووە، ئەو فڕۆکانە لە بنکە ئاسمانييەکاندا جێگيردەکرێن نەک لە فڕۆکەخانەی بنگۆريۆن کە پێشتر ئەمريکا فڕۆکەکانی لێ جێگير دەکرد، ئەوەش بۆ ئەوەی ڕێگری نەکەن لە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانييە مەدەنييەکان.

گواستنەوەی فڕۆکەکان بۆ ئاسانکاری گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەکانە

پێشتر بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان ئەمريکا و ئيسرائيل، واشنتن بەشێک لە فڕۆکە شەڕکەرەکانی لە فڕۆکەخانەی بنگۆريۆنەوە گواستەوە بۆ بنکە سەربازييەکانی ئەو وڵاتە، ئەوەش بەمەبەستی ئاسانکاريکردن بۆ گەشتە ئاسمانييە مەدەنييەکان.

بڕیاری ناردنی ئەو فڕۆکانە بۆ بنکە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لەلایەن ئەمریکاوە بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای ئیسرائیل دراوە، هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە ئامادەکاری بۆ کردووە.

هەوڵدان بۆ پارێزگاریکردن لە پێداویستییەکانی هێڵی فڕۆکەوانی مەدەنی

سوپای ئيسرائيل دەڵێت، کاردەکات بۆ ئەوەی ئەوەندەی بتوانن ئاسانکاری بکەن بۆ جێگيربوونی ئەمريکا لە ئيسرائيلدا، لە هەمانکاتدا، هەوڵدەدەن پارێزگاری بکەن لە پێداويستييەکانی هێڵی فڕۆکەوانیی مەدەنیی وڵاتەکە.

بەگوێرەی زانيارييەکانی پێگەی وای نێتی ئيسرائيلی، بەشێک لە فڕۆکەکان ڕۆژی هەينی گەيشتوون و بەشێکيان ئەمڕۆ شەممە دەگەنە ئەو وڵاتە.

فڕۆکەکان لە ئەوروپاوە نێردراون

بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستريت جۆرناڵی ئەمريکيش، واشنتن لەڕێگەی ئەورووپاوە فڕۆکەی شەڕکەری ناردووە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پێشتر وەزارەتی گواستنەوەی ئيسرائيل ڕایگەیاند، کە لێکگەیشتن لەگەڵ سوپای ئەمریکا کراوە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی فڕۆکە ئەمریکییەکان کە لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن وەستاون لە نزیکەی 100 فڕۆکەوە بۆ 20 فڕۆکە.

بەڵام، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە ئەمريکا دەتوانێت لە دۆخی لەناکاودا لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئەو فڕۆکانە بگەڕێنێتەوە بۆ بنگۆريۆن.

رۆزا حیسام

2 کاتژمێر پێش ئێستا