کۆنسێرتی مەم و زین لە هەولێر سازدەکرێت
حەسەن فەلاح 11 کاتژمێر پێش ئێستا
دانا محێدین، ژەنیار و سەرپەرشتیاری کۆنسێرتی مەم و زین، ئامادەکاری دەکات بۆ سازکردنی کۆنسێرتێک لە شاری هەولێر.
کەی بەڕێوەدەچێت؟
بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە هاوبەشیی پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی، ئێوارە کۆنسێرتی مەم و زین بۆ هونەرمەندی دەنگبێژ و ژەنیار دانا محێدین سازدەکرێت.
بڕیاڕە ڕێکەوتی 25ی تەمموز کاتژمێر حەوت و نیوی ئێوارە، لە هۆڵی ڕۆشنبیریی هەولێر کۆنسێرتەکە سازبکرێت.

سەرەتای ئەمساڵ لە سلێمانی پێشکەش کرا
ئەم کۆنسێرتە بۆ یەکەمجار و لە سەرەتای ئەمساڵ، لە شاری سلێمانی پێشکەش کرا، تیایدا داستانی مەم و زینی ئەحمەدی خانی، بە شێوەی دەنگبێژی پێشکەش کرا.

حەسەن فەلاح
11 کاتژمێر پێش ئێستا