ژمارە 22ی گۆڤاری وانەر بڵاوکرایەوە
حەسەن فەلاح 14 کاتژمێر پێش ئێستا
ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری وانەر بڵاوکرایەوە، کە یەکێکە لە بڵاوکراوە ناسراوە ئەدەبییە کوردییەکان و ئەم ژمارەیە چەند ناونیشانێکی جیاواز لەخۆدەگرێت.
چەند ناونیشان لەخۆدەگرێت؟
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، کە سەرپەرشتیاری گۆڤارەکەن و وەرزانە دەریدەکات: لە ئاستی ناوەڕۆکدا، ژمارە 22ی گۆڤارەکە، چەند بەرهەمێکی نووسەرانی کورد و بیانی لەخۆدەگرێت، دیارترینیان:
- نەریت و بەهرەی تاکەکەسی
- گەشەی ئەدەب و ڕۆڵی لە هۆشیاریی کۆمەڵدا
- پەڵە ڕەنگەکانی ڕۆرشاخ ئاوێنەیەک بۆ نادیارییەکانی ناوەوە
- دوو ڕۆح لە یەک خەستەدا؛ نهێنیی دەرگا داخراوەکان

دیدگای ئەدەبیی دامەزراوەی کەریمی عەلەکەیە
گۆڤاری وانەر، گۆڤارێکی ئەدەبیی وەرزییە، یەکێکە لە دیارترین بڵاوکراوە ئەدەبییەکانی شاری سلێمانی و کوردستان، گوزارشتە لە دیدگای ئەدەبیی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە و لەلایەن د. تەها ڕەسوڵ پاڵپشتیی دەکرێت.
حەسەن فەلاح
14 کاتژمێر پێش ئێستا