تەندروستیی ئێران: لە 27ـی حوزەيرانەوە بەهۆی هێرشەکانی ئەمريکاوە 50 کەس کوژراون

رۆزا حیسام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
حسێن کرمانپور، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی ئێران
حسێن کرمانپور، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی ئێران

وەزارەتی تەندروستیی ئێران لەبارەی قوربانییەکانی هێرشەکەوە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران لە ڕۆژی 27ی حوزەیرانەوە 50 کەس کوژراون و 500 کەسیش بریندار بوون.

ئاماری قوربانییانی ژن و منداڵ

حسێن کرمانپور، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، پێنج کەسیان ژنن و دوو کەسیان منداڵن و چەند کەسێکیشیان تەمەنی خوار 18 ساڵن.

ڕێژەی بەرکەوتووانی سڤیل لەنێو بریندارەکاندا

هەر بەگوێرەی ئامارەکەی تەندروستیی ئێران، لەناو بریندارەکانیشدا 32 کەسیان ژنن و 18 کەسیشیان منداڵ و مێردمنداڵن.

هەڵوەشاندنەوەی لێکگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات

نزیکەی 10 ڕۆژە گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا سەریهەڵداوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی 17ی مانگی ڕابردوو یاداشتێکی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد و گرنگترین خاڵی وەستاندنی شەڕ بوو لەنێوانیاندا.

گرژییەکانی گەرووی هورمز و کاردانەوەی سەربازیی واشنتۆن

ڕۆژی 7ی ئەم مانگە ئێران چەند کەشتییەکی نەوتهەڵگری لە گەرووی هورمز کردە ئامانج، لە وەڵامی ئەو هێرشەدا ئەمریکا لە دوو ڕۆژی دواتردا هێرشی توندی کردە سەر ئێران.

هەڵوێستی کۆتایی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئاگربەستەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کۆتاییهاتنی ئاگربەستەکەوە ڕایگەیاند و گوتی: "پێموایە کۆتایی هاتووە" و ئەوەشی گوت، "مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران کات بەفیڕۆدانە."

رۆزا حیسام

2 کاتژمێر پێش ئێستا