گرنگترین ئەو حاڵەتانەی ناوبینیی گەدە دەستنیشانیان دەکات

سەروەر سالار 8 کاتژمێر پێش ئێستا

د. هیوا ئەبوبەکر، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر، ئەو حاڵەتانە دەخاتەڕوو کە بەهۆی ئەنجامدانی پشکنینی گەدەوە دەستنیشان دەکرێن.

گرنگترین ئەو حاڵەتانەی ناوبینیی گەدە دەستنیشانیان دەکات

پزیشکەکە دەڵێت '' ناوبینیی گەدە ئەم حاڵەتانە دەستنیشان دەکات''، لەوانە:

  1. برینەکان: برینی ناوپۆشی گەدە و دوانزدەگرێ
  2. هەوکردنەکان: هەوکردنی توندی گەدە و سوورێنچک
  3. گرێ و شێرپەنجە: دۆزینەوەی گرێی شێرپەنجەیی یان گرێی بێوەی لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا
  4. هۆکاری خوێنبەربوون: دیاریکردنی سەرچاوەی هەر خوێنبەربوونێک لەناو گەدە یان سوورێنچکدا
  5. تەسکبوونەوەی ڕێڕەوی خواردن: دیاریکردنی ئەو شوێنانەی بەهۆی نەخۆشییەوە ڕێڕەوی خواردنیان تەسک بووەتەوە
  6. بەکتریای گەدە: وەرگرتنی نموونەی گۆشت بۆ پشکنینی وردی بەکتریای گەدە
  7. نەخۆشیی هەستیاریی گەنم ،وەرگرتنی نموونە لە ڕیخۆڵە بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی ئەم نەخۆشییە
  8. ئاڵۆزییەکانی دڵەکزێ: وەک گۆڕانی خانەکانی سوورێنچک  بەهۆی ترشەڵۆکەوە

لە چ کاتێکدا ناوبینیی گەدە ئەنجام دەدرێت؟

پزیشکە پسپۆڕەکە دەڵێت " لەکاتی بوونی ئەم نیشانانەدا، پشکنینی ناوبینیی گەدە ئەنجام دەدرێت''، لەوانە:

  1. ​ بوونی بەدهەرسی بەردەوام
  2. زوو زوو تووشبوونی دڵەکزێ و ترشەڵوکی گەدە
  3. ​ئازاری بەردەوام لە بەشی سەرەوەی سکدا
  4. ​دڵتێکهەڵاتنی بەردەوام یان زوو زوو دووبارەبوونەوەی
  5. ​ناڕەحەتی و کێشە لە کاتی قوتدانی خواردندا
  6. ​هەر نیشانەیەکی بەردەوام کە سەرچاوەکەی گەدە، سوورێنچک، یان بەشی یەکەمیڕیخۆڵەباریکە بێت

سەروەر سالار

8 کاتژمێر پێش ئێستا