دەزگاکانی بڵاوکردنەوە: گووگڵ بە نایاسایی کتێبی بۆ ڕاهێنانی جێمینای بەکارهێناوە

حەسەن فەلاح 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ژمارەیەک لە دەزگاکانی بڵاوکردنەوەی کتێب لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، هەڵمەتێکی فراوانیان دەستپێکردووە، بۆ بەرزکردنەوەی دۆسیەی یاسایی دژ بە کۆمپانیای گووگڵ.

"هەزاران ناونیشانی بەکارهێناوە"

ئەم دەستپێشخەرییە لە سایەی بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی ژیریی دەستکردی جێمینایە، کە بە گوتەی دەزگاکانی بڵاوکردنەوە، گووگڵ لەڕێگەی بەکارهێنانی هەزاران ناونیشان و سەرچاوەی کتێبەوە، ڕاهێنانی بە ژیرییەکەی کردووە و مافی نووسەر و دەزگاکانی پێشێل کردووە.

دیارترین ئەو دەزگایانەی لەم دۆسیەیەدا بەشدارن بریتین لە: هاچێت، سینگەیج لێرنینگ، ئێلسەڤیەر و نووسەر سکۆت تورۆ.

دۆسیەکە لە نیویۆرکە

دەزگاکان ئەم هەنگاوەی گووگڵ بە "گەورەترین پێشێلکردنی مافی خاوەندارێتی لە مێژوودا" وەسف دەکەن، دۆسیەکە ئێستا لە دادگای نیویۆرکە و پێشبینی دەکرێت چەندین ناوەندی گەورەی دیکە بێنە ناو دۆسیەکەوە.

حەسەن فەلاح

7 کاتژمێر پێش ئێستا