ئاندی سێرکیس بەرگری لە کاستە "سپی"ـەکەی دەکات
دەرهێنەر و ئەکتەری ناسراوی بەریتانی ئاندی سێرکیس، کە ئێستا لە بەشی نوێی زنجیرە فیلمی پادشای ئەنگوستیلەکان ڕۆڵی کارەکتەری گۆڵوم دەگێڕێت و لە هەمان کاتیشدا دەرهێنەرەکەیەتی، بەرگری لە کاستی فیلمەکەی دەکات.
"هەمەچەشنی ڕەگەز و ڕەنگ بوونی نییە"
سێرکیس پێی وایە، دەستکاریکردنی ناوەڕۆکی فیلم و زنجیرەکان بەمەبەستی قایلکردنی سیاسەت، کارێکی ناڕەوایە، هەر ئەمەش وای کردووە، لەلایەن بەشێک لە چاودێرانەوە ڕەخنە لە کاستی فیلمە نوێیەکەی بگرن و ئاماژە بەوە بدەن: لە فیلمی داهاتووی پادشای ئەنگوستیلەکاندا هەمەچەشنی ڕەگەز و ڕەنگ بوونی نییە.

"بە سیاسەت کار ناکەم"
سێرکیس لە وەڵامی ئەم ڕەخنەیە و بۆ بەرگریکردن لە ناوەڕۆکی فیلمەکەی، جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئەم بەشە نوێیەیە پادشای ئەنگوستیلەکان، ئیلهامی لە ئەفسانەناسی نەرویجی وەرگرتووە و کارەکتەرەکانی تێکڕا سپی پێستن... پێم وا نییە تەنیا لەبەر قایلکردنی سیاسەت، وەشانێکی ناتەواو پێشکەشی بینەرەکانم بکەم."

17 کاتژمێر پێش ئێستا