بۆچی بەشی دووەمی فیلمی باتمان دواخرا؟

حەسەن فەلاح 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و بە فەرمی، دوایین ڕێکەوتی نمایشکردنی بەشی دووەمی فیلمی باتمان ئاشکرا کرا و بۆ جاری دووەمە وادەکەی دوادەخرێت.

بەنزیکەی دوو ساڵ دواخراوە

پێشووتر بەشی دووەمی فیلمی باتمان، بڕیار بوو ڕێکەوتی سێی تشرینی یەکەمی 2025 لە سەرجەم سینەماکانی جیهان نمایشکردنی دەستپێبکات، بەڵام لە تیزەرێکی نوێی ئەم فیلمەدا، ئەوە ئاشکرا کراوە، کە بۆ جاری دووەم، وادەی نمایشکردنی ئەم فیلمە دواخراوە و بڕیارە ڕێکەوتی 18ی شوباتی 2028 نمایش بکرێت.

مانگرتن هۆکارە

یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی دواخستنی ئەم فیلمە، دەگەڕێتەوە بۆ خۆپیشاندان و مانگرتنەکەی هۆڵیوود لە ساڵی 2023، کە پاڵنەر بوو بۆ وەستانی بەرهەمهێنان و تۆمارکردن و بەشە نوێیەکەی باتمانیش کاریگەر بوو بەم قەیرانە.

بەشی یەکەم سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

بەشی دووەمی باتمان، لە دەرهێنانی مات ڕیڤزە، تەواوکەری بەشی یەکەمی فیلمی باتمانە کە ساڵی 2022 بڵاوکرایەوە و توانی بەربژێر بێت بۆ سێ خەڵاتی ئۆسکار و 40 خەڵاتی هونەری بردەوە.

حەسەن فەلاح

14 کاتژمێر پێش ئێستا