لە کەلار سێ بارهەڵگر سووتان و دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

ئارام قەرەداغی 10 کاتژمێر پێش ئێستا
سێ بارهەڵگر بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە سووتان لە کەلار
سێ بارهەڵگر بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە سووتان لە کەلار

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری کەلار سێ بارهەڵگر بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە سووتان، پۆلیسی گەرمیانیش دەستبەجێ دوو تۆمەتباری لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر کرد.

کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکە و شوێنی ڕووداوەکە

سۆران محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، کاتژمێر 1:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیمەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە. ڕووداوەکە لە گەڕەکی شەهیدان، لە نزیک مزگەوتی تەقوا لە ناوەندی شاری کەلار ڕوویداوە.

کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و زیانەکان

تیمەکانی پۆلیس و بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوتووە کە سێ بارهەڵگر گڕیان گرتووە. تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام هەرسێ بارهەڵگرەکە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە و سووتاون.

دەستگیرکردنی تۆمەتباران و لێکۆڵینەوە

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای کرد کە هەر لەسەر ئەو ڕووداوە، تیمەکانیان توانیویانە 2 تۆمەتبار دەستگیر بکەن. لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکان دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکیی سووتانی بارهەڵگرەکان و ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان جێبەجێ دەکرێت.

ئارام قەرەداغی

10 کاتژمێر پێش ئێستا