ئانیمەیشنی Toy Story بەربەستی 51 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

حەسەن فەلاح 6 کاتژمێر پێش ئێستا

بە فەرمی، زنجیرە ئانیمەیشنی Toy Story، بە تێکڕای پێنج بەشی سەرەکی، توانی لە ئاستی جیهانیدا، بەربەستی کۆکردنەوەی زیاتر لە 51 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.

یەکێکە لە گەورەترین ناونیشانە سینەماییەکان

بۆ یەکەمجار و لە ساڵی 1995، فیلم ئانیمەیشنی تۆی ستۆری لەلایەن کۆمپانیای پیکسارەوە بڵاوکرایەوە، پاش تێپەڕینی زیاتر لە 30 ساڵ، ئێستا ئەم ناونیشانە، یەکێکە لە گەورترین بەرهەمە سینەماییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی.

تەنیا بە فرۆشتنی بلیت ئەم پارەیە کۆنەکراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم بڕە پارەیە، تەنیا لەڕێگەی فرۆشتنی بلیتی بینینی بەشە جیاوازەکانی تۆی ستۆری نییە، بەڵکو چەندین کاڵای جیاوازی بازرگانی لەخۆدەگرێت، لەوانە داهاتی بوکەڵە، یاری، جلوبەرگ، وێنە، گەشتیاری، گواستنەوە و پێداویستی لەخۆدەگرێت.

کام ئانیمەیشنە یەکەمی جیهانە؟

بە شێوەیەکی گشتی و لە ئاستی کۆکردنەوەی داهاتدا، زنجیرە ئانیمەیشنی تۆی ستۆری لە پلەی سێیەمی جیهاندایە و پلەی دووەم بۆ شڕێک و یەکەمیش بە ناوی پۆکیمۆنەوەیە کە زیاتر لە 115 ملیار دۆلاری کۆکردووەتەوە.

حەسەن فەلاح

6 کاتژمێر پێش ئێستا