دەرمانێکی نوێی دژەچەوریی کاریگەر پەسەندکرا
ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەرمانێکی نوێی دژەچەوریی کۆمپانیای مێرک پەسەند دەکات.
لیپفێندرا ناوی حەبەکەیە و پێشتر تەنیا بە دەرزی بەردەست بوو و نرخێکی زۆر زیاتری هەبوو، بەڵام ئێستا کراوە بە حەبێک کە ڕۆژانە تەنیا یەک دەنکی لێدەخورێت.
چەندین ساڵە ستاتین وەکو دەرمانی سەرەکیی دژەچەوری بەکاردێت، گرفتی ستاتینەکانیش ئەوەبوو کە زۆرجار بە گوێرەی پێویست چەورییە خراپەکانیان کەمنەدەکردەوە، و هەندێک لێکەوتەشیان هەبوو وەکو ئازاری ماسولکە.
یەکێک لە توێژەرەکان باسی لەوە کردووە کە 70%ـی بەکارهێنەرانی ستاتین ڕێژەی چەورییە خراپەکانیان بە گوێرەی پێویست دانابەزێت.
ئەم دەرمانە پێویستە لەگەڵ ستاتین بەیەکەوە بەکاربهێنرێت، لە هەندێک حاڵەتیشدا ئاساییە بە تەنیا بەکاربێت.
ئەم دەرمانە هاوشێوەی ستاتینەکان لێکەوتەی نەبوو، واتە بەشداربووان تووشی ئازاری ماسولکە نەبوون.
کۆمپانیای مێرک دەڵێت لەماوەی چەند هەفتەیەکی کەمدا دەرمانەکە بەردەستدەبێت.
نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن بە یەکەم باوترین هۆکاری مردن دادەنرێن لە جیهاندا، بەرزەچەوریش هۆکارێکی سەرەکیی ڕەقبوونی بۆرییەکانی خوێن و جەڵتەی دڵە.
دەرمانەکە لەسەر کۆمەڵێک بەشداربوو تاقیکرایەوە و لە ئەنجامدا دەرکەوت بە ڕێژەی 60% چەوریی خراپی ئەم کەسانەی دابەزاند.
ئەم دەرمانە زیاتر بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە بەهۆی بۆماوەوە گرفتی بەرزەچەوریی خوێنیان هەیە.
12 کاتژمێر پێش ئێستا