بە تۆمەتی دزینی سەدان پارچەی مۆزەخانەی بریستڵ پیاوێک دەستگیرکرا
حەسەن فەلاح 16 کاتژمێر پێش ئێستا
پۆلیسی بریستڵ، بە تۆمەتی دزینی سەدان پارچەی گرانبەها و مێژوویی لە مۆزەخانەی شارەکە، پیاوێکیان دەستگیر کردووە.
گومانلێکراوی سەرەکییە
ئەیلوولی 2025، لە مۆزەخانەی بریستڵ لە بەریتانیا، 600 پارچەی دەگمەن و مێژوویی گرانبەها دزران، ئێستا، پیاوێک بە تۆمەتی دزینی ئەم پارچانە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و گومانلێکراوی سەرەکییە.

مامەڵەی بە پارچەی دزراو کردووە
بەگوێرەی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکە ناوی دین هۆڵە و تەمەنی 41 ساڵە، لەمیانی مامەڵەکردن بە پارچەی دزراوەوە دەستبەسەر کراوە و پێشبینی دەکرێت پەیوەندی هەبێت بە تاڵانکارییەکەی مۆزەخانەی بریستڵەوە.
گەرچی هۆڵ هەر زوو بە کەفالەت ئازاد کراوە، بەڵام ڕێکەوتی 17ی ئاب دادگایی دەکرێت و پێشبینی دەکرێت سەرەداوی گرنگ پێشکەش بکات.

حەسەن فەلاح
16 کاتژمێر پێش ئێستا