کەسایەتییەکان چی دەڵێن لەسەر یامال و مێسی؟
ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان، ئەرجەنتین و ئیسپانیا لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 ڕووبەڕوودەبنەوە و یەکێکیان جامەکە بۆ خۆی یەکلایی دەکاتەوە.
ترێندی مێسی و یامال
بەهۆی ئەو فۆتۆیەی کە مێسی یامالی لە باوەشکردووە 19 ساڵ پێش ئێستا، لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە ترێند.
باس لە چارەنووس دەکرێت، کاتێک دووبارە ئەو دوو کەسایەتییەی بەیەک گەیاندەوە، بەتایبەت لە یارییەکی کۆتایی مۆندیال.
لەم بارەیەوە چەندین کەسایەتی وەرزشی لەبارەی مێسی و یامالەوە قسەیان کرد:
من باش لیۆ مێسی دەناسم، کاتێک ڕاهێنەرایەتی سێڤیای خوار 19 ساڵانم دەکرد، لە کۆپا دێل ڕێی بەرامبەر بەرشلۆنە یاریمان دەکرد، تا خولەکی 70 ئەنجامەکە 0-0 بوو، بیرمە ئەو یاریزانەم دانیشاند کە دامنابوو بۆ ڕاگرتنی، لە ماوەی 15 خولەک ئەو مێسییە چوار گۆڵی لێکردین، یەک بۆشایی بمێنێت بەسە بۆ ئەوەی گورزی خۆی بوەشێنێت.
لویس دیلا فوێنتێ، ڕاهێنەری ئیسپانیا.
لاپۆرتا:مێسی بوو بە ڕابردوو، ئێستا نۆرەی یامالە
لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە، بەڵام هیوادارم ئەمشەو لامین یامال بدرەوشێتەوە. لیۆ مێسی لە ڕابردوودا هەموو شتێکی پێشکەش بە بەرشەلۆنە کرد، بەڵام ئێستا کاتی لامینە.
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بەرشلۆنە.
یاریی کۆتایی دەبێتە یاریی لامین یامال بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنێت و پێگەی خۆی جێگیر بکات. ئەمە جێگەی شانازییە بۆ ئێمە کە بڵێین یاریزانانی ئەکادیمیای لاماسیا دەتوانن ببنە پاڵەوانی جیهان.
هەمووان پرسیاری ئەوەم لێدەکەن چی دەکەن بۆ ڕاگرتنی لامین یامال، ئەی بۆ ناپرسن ئەوان چی دەکەن بۆ ڕاگرتنی مێسی؟ لە ڕاستیدا من یامالم زۆر خۆشدەوێت، ئەو گەنجە، خوێن گەرمە، بەهرەدارە و هێشتا زۆری لە پێشە، نایابە بەو تەمەنەوە لە جیهاندا باوە و باسی لێوەدەکرێت.
لیۆنێل سکالۆنی، ڕاهێنەری ئەرجەنتین.
16 کاتژمێر پێش ئێستا