ئەمریکا لە وێستگەیەکی تەواونەکراوی ئەتۆمی دەدات
ئەمریکا شوێنی دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمیی "دارخوین"ـی لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران کردە ئامانج و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی وڵاتەکەش دەڵێت، هێرشەکە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
سەرکۆنەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی دارخوین
رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی تەمموز ڕایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر شوێنی دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمیی "دارخوین"ـی وڵاتەکەمان دەکەین.
وێستگە بە ئامانجگیراوەکە لە قۆناغی دروستکردندایە
وێستگەکە لە قۆناغەکانی دروستکردنیدایە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 3:39 خولەک لەلایەن ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج و زیانێکی زۆری پێ گەیێنراوە.
بایەخی وێستگە ئەتۆمییەکە
وێستگەی ئەتۆمیی دارخوین دەکەوێتە شاری "دارخوین" لە پارێزگای خوزستان، وێستگەکە توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 360 مێگاوات کارەبای هەیە و لەسەر ڕووبەری 50 هێکتار زەوی لە قۆناغەکانی دروستکردنیدایە.
بەگوێرەی سێنتکۆم، لە هێرشە سەربازییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆیاندا بۆ سەر ئێران، بنکەکانی چاودێریی کەناراوە سەربازیییەکانی ئێران، دامەزراوەکانی بەرگریی ئاسمانی، توانا دەریاییەکان و کۆگای درۆنیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.
16 کاتژمێر پێش ئێستا