چێڵسی نرخی ئینزۆ فێرناندێزی دیاریکرد
یانەی چێڵسی لەسەر چارەنووسی ئینزۆ فێرناندێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بێدەنگی شکاند و مەرجی خۆی بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە ئاشکرا کرد، ئەویش بە دیاریکردنی نرخێکی خەیاڵی کە 120 ملیۆن پاوەندە.
سەرەڕای ئەوەی چێڵسی لەم هاوینەدا بەدوای فرۆشتنی ئینزۆدا ناگەڕێت، بەڵام بەرپرسانی یانەکە دەرگای گفتوگۆیان بە ڕووی ئەو یانانەدا کردووەتەوە، کە ئامادەن ئەو بڕە پارەیە تەرخان بکەن، تاوەکو ئێستا هیچ پێشنیارێکی فەرمی نەگەیشتووەتە ستامفۆرد بریج، بەڵام ئاستە بەرزەکەی ئینزۆ لە مۆندیالی 2026 و بەتایبەت لە یارییەکەی بەرامبەر ئینگلتەرا، ناوی یاریزانەکەی خستووەتە سەرووی لیستی ئامانجی یانە گەورەکانی ئەورووپا.
چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری نوێی چێڵسی، بە ڕوونی بە ئیدارەی یانەکەی گوتووە، کە ئارەزووی مانەوەی ئینزۆ دەکات و بە کۆڵەکەیەکی سەرەکی پڕۆژەکەی دایدەنێت، سەرەڕای ئەوەش، چێڵسی بە دوو ئاڕاستەدا بیر دەکاتەوە، یان پاراستنی یاریزانەکە بۆ درێژەدان بە ڕکابەرییەکان، یان قۆستنەوەی دەرفەتەکە بۆ ئەنجامدانی گرانترین گرێبەستی فرۆشتن لە مێژووی یانەکەدا.
16 کاتژمێر پێش ئێستا