وەزارەتى دارایی: هەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمان لە قۆناغی جێبەجێکردندان
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتیی کاربەڕێکەرى هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەنگاوەکانی دامەزراندنیی بانکی نیشتمان لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی لەو بارەیەوە
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوێکى وەزارەتى دارایی و ئابووریی حکومەتیی کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان، تیایدا هاوڕێ کەمال، ڕاوێژکاری یاسایی و ڕاسپێردراوی وەزارەتی دارایی بۆ دامەزراندنی بانکی نیشتمان، ئاماژەى بەوەکردووە، هەنگاوەکانی دامەزراندنیی بانکی نیشتمان لە قۆناغی جێبەجێکردندان. دەشڵێت "هەندێك بابەت لەسەر بانكی نیشتمان و خزمەتگوزارییەكانی بڵاودەكرێتەوە زۆر جار زیادەڕۆیی و ناڕاستی تێدایە".
هەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکەکە لە قۆناغی جێبەجێکردندایە
ئاشکراشیکرد، هەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمان لە قۆناغی جێبەجێکردندان و تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن بۆ دیاریکردنی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەشەکان و فەرمانبەران بەڕێوەدەچێت.
زانیاری و بەرەوپێشچوونەکان بڵاودەکرێتەوە
هاوڕێ کەمال، ڕاوێژکاری یاسایی و ڕاسپێردراوی وەزارەتی دارایی بۆ دامەزراندنی بانکی نیشتمان، لە ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى داراییدا، ئەوەشى خستووەتەڕوو، هەر زانیاری و بەرەوپێشچوونێک لەسەر قۆناغەکانی داهاتووی بانکەکە هەبێت بە فەرمی لە لاپەڕەی وەزارەتى دارایی بڵاویدەکەنەوە، هەر کەس و لایەن و بەرپرسێک لە وەزارەتە جیاوازەکان لێدوان و شیکردنەوە لەسەر هەنگاوەکانی ئەو بانکە بدات گوزارشت لە ڕای خۆی دەکات و وەزارەت بەرپرسیار نییە لێی.
20 کاتژمێر پێش ئێستا