لە دهۆک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئاسنێک بەسەریدا کرێکارێک گیانی لەدەستدا
ژوان نیزام 19 کاتژمێر پێش ئێستا
لە پارێزگای دهۆک کرێکارێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئاسنێک بەسەر سنگیدا، گیانی لەدەستدا.
لە کاتی کارکردندا ئاسنەکە کەوتووە بەسەر سنگیدا
کێڤی بامەڕنی، سەرۆکی سەندیکای بیناسازی لە دهۆک بە کەناڵ8ـی ڕایگەیاند، کاتژمێر پێنجی ئێوارە لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، کرێکارێک لە کاتی کارکردندا ئاسنێک کەوتووە بەسەر سنگیدا و تا گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
کرێکارەکە تەمەنی 23 ساڵە
سەرۆکی سەندیکاکە ڕوونیشیکردەوە، کرێکارەکە گەنجێکی تەمەن 23 ساڵە و دانیشتووی پارێزگای دهۆکە.
لە ئەمساڵدا 11 کرێکار لە دهۆک لە کاتی کارکردن گیانیان لە دەستداوە
گوتیشی، بەم کرێکارەی کە ئەمرۆ گیانی لەدەستداوە، لە ئەمساڵدا و لەکاتی کارکردن 11 کرێکار لە سنووری پارێزگای دهۆک گیانیان لەدەستداوەو بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ڕێژەکە زیاترە.
ژوان نیزام
19 کاتژمێر پێش ئێستا