هەیبەت حەلبووسی داوا لە وەزیری کارەبا بچێتە پەرلەمان
ئارام یوسف 19 کاتژمێر پێش ئێستا
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای میوانداریکردنی وەزیرى کارەبای فیدراڵی دەکات، بۆ زانینی هۆکاری خراپبوونی دۆخی کارەبا.
بەهۆی خراپبوونی دۆخی کارەبای نیشتمانییەوە
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، حەلبووسی داوایکردووە، میوانداریی وەزیرى کارەبا بکرێت، هۆکاری زانینی خراپبوونی دۆخی کارەبای نیشتمانیی ڕوونبکرێتەوە.
ڕوونکردنەوەی پێشتری گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا
ئەم داواکارییەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ میوانداریکردنی وەزیرى کارەبا لەکاتێکدایە، پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیێنراوێکدا گوتی، بە دۆخی نائاساییدا تێدەپەڕن بەهۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا.
کەمبوونەوەی هەناردەی گاز
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا خراپبوونی دۆخەکەی بۆ کەمبوونەوەی هەناردەی گاز، زۆربوونی خواست و بوونی زیادەڕۆیی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا گەڕاندەوە.
ئارام یوسف
19 کاتژمێر پێش ئێستا