سێنتکۆم: سەربازێکی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کوژراوە
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، کارمەندێکی تیمی خزمەتگوزاریی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان کوژراوە و پاشماوەی جەستەیی مرۆڤیش لە بنکەیەکی هێزەکانیان لە ئوردن دۆزراوەتەوە.
لە کاتی تەقینەوەیەکی کۆنترۆڵکراوی تەقەمەنی درۆنێکی ئێرانی
سێنتکۆم لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە لە کاتی تەقینەوەیەکی کۆنتڕۆڵکراوی تەقەمەنی درۆنێکی ئێرانی، کارمەندێکی خزمەتگوزارییان لە هەرێمی کوردستان کوژراوە و یەکێکی دیکەیان بە سووکی برینداربووە.
بێسەروشوێن بوونی سەربازێکی ئەمریکا لە ئوردن
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە دوو کارمەندیی خزمەتگوزاری لە ئوردن کوژراوە و یەکێکی دیکەش بێسەروشوێن بووە، هێزەکانیان دوای گەڕان و پشکنین پاشماوەیەکی ناسنامە دیارینەکراویان دۆزیوەتەوە، پشکنینی بۆ ئەنجامدەدەن.
سێنتکۆم باسلەوە دەکات، زانیاریی زیاتر لەسەر ناسنامەی جەنگاوەرە بێسەروشوێنەکان و کوژراوەکانیان وەک ڕێزێک بۆ خێزانەکانیان ئاشکرا نەکات.
20 کاتژمێر پێش ئێستا