چاودێران: ڕۆمانە بەناوبانگەکان لە بەریتانیا زۆربەیان کوشتنی خانمان لەخۆدەگرن
حەسەن فەلاح 4 کاتژمێر پێش ئێستا
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبیی توێژەر و چاودێران لە بەریتانیا، دەرکەوتووە زۆرینەی زۆری ئەو کتێبانەی لە وڵاتەکەدا دەخوێنرێنەوە و پڕفرۆشترینن، لە خاڵێکدا کوشتنی خانمان دەگێڕنەوە.
بازاڕگەرییان بۆ دەکرێت
خانمە نووسەر ویندی جەونز، جەخت لەوە دەکاتەوە، ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە دیاریکراویش لە ئینستاگرام، خوێنەرترین ئەو کتێبانەی بازاڕگەرییان بۆ دەکرێت، لە خاڵێکیدا باسی کوشتنی خانمان دەکەن.

زۆربەیان ترێندن
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، نۆ لەسەر 10ی کتێبە ترێندەکان، کوشتنی خانمان لەخۆدەگرن و لە خاڵێکی گرێچنەکەیاندا ئەم ڕووداوی کوشتنە بووە بە هێڵی ئاڕاستەکەر؛ بە ڕێژەی %84ی ئەو کتێبانەی لە بەریتانیا لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا فرۆشراون، ئەم پرسە هەستیارە لەخۆدەگرن.
حەسەن فەلاح
4 کاتژمێر پێش ئێستا