کەشناسیی هەرێم: لە سبەیەوە شەپۆلێکی گەرما دەستپێدەکات

کەناڵ8 19 کاتژمێر پێش ئێستا
شەپۆلێکی گەرما دەستپێدەکات
شەپۆلێکی گەرما دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، کە شەپۆلێکی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە.

ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە

بەپێی راگەیەندراوی بەشی پێشبینی، ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تەممووزی 2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و خێراییەکەی لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. مەودای بینین لەنێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی تۆمارەکانی دوێنێ دەبن.

پێشبینییەکانی سبەی سێشەممە

بۆ سبەی سێشەممە 21ـی تەممووزی 2026، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لەنێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. کەشناسی تێبینی ئەوەی داوە کە لە بەیانی رۆژی سێشەممەوە پلەکانی گەرما بە بڕی 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە و ئەم بەرزبوونەوەیە بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی

بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما بۆ رۆژی سێشەممە لە شار و ناوچە جیاوازەکان بەم شێوەیە دەبن:

هەولێر: 44 پلە

سلێمانی: 42 پلە

دهۆک: 42 پلە

هەڵەبجە: 44 پلە

گەرمیان: 47 پلە

چەمچەماڵ: 43 پلە

زاخۆ: 43 پلە

ئاکرێ: 43 پلە

پیرمام: 40 پلە

سۆران: 38 پلە

حاج ئۆمەران: 30 پلە

بەراوردی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ

بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، پلەکانی گەرما کەمێک نزمترن بەراورد بە سبەی، بە جۆرێک لە هەولێر 42، سلێمانی 40، دهۆک 41 و لە گەرمیان 46 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێن. نزمترین پلەی گەرماش لە حاج ئۆمەران دەبێت کە 30 پلەیە.

کەناڵ8

19 کاتژمێر پێش ئێستا