لیۆنێل سکالۆنی: ئەم مۆندیالە ئازاری رۆحم دەدات
ئیسپانیا بۆ دووەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی جیهانی 2026، پاش ئەوەی لە یارییەکی دراماتیکیدا و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بردەوە.
ڕەوتی یارییەکە لە کۆتاییەکانی گێمی دووەمی کاتی ئاساییدا گۆڕانکاریی بەسەردا هات، کاتێک ئینزۆ فێرناندێز، یاریزانی هێڵی ناوەندی ئەرجەنتین، دوای تاکڵێکی توند لەسەر پاو کوبارسی دووەم کارتی زەردی وەرگرت و لە یارییەکە کرایە دەرەوە. ئەرجەنتین ناچار بوو بە 10 یاریزانەوە کاتی زیادکراو تەواو بکات، ئەمەش بۆشاییەکی زۆری لە ناوەڕاستی یاریگادا دروست کرد و دەرفەتی زیاتری بە ئیسپانیا دا.
لەم بارەیەوە لیۆنێل سکالۆنی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی بە گریانەوە باسی لە داهاتووی ئەم تیمە کرد.
قورسە تیمێکی ئاوا دروستببێتەوە
ئەمە رۆحم ئازار دەدات، ببورن، ئەم شکستە زۆر ئازارم دەدات.
لیۆنێل سکالۆنی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.
بۆ من ئەمە خەونێکە تا ئەم ڕێگایە هاتووم، هەوڵی زۆرمان دا و هەموو ئەوەی لە تواناماندا بوو کردمان، ستافی راهێنەران و یاریزانەکانیشم هەوڵی تەواوی خۆیاندا، من قەرزاری ئەوانم.
کاتی ئەوەیە کە بیر بکەینەوە ئەمە چیرۆکێکی جوانە، هەوڵدەدەین بەردەوام بین، چونکە بەردەوام بوون تاکە چارەسەرە، لە هەمووی گرنگتر پێویستمان بە کاتە، پێویستمان بە پشووە، تاوەکو جاری داهاتوو تیمێکی هاوشێوە دروست دەکەینەوە.
هەرچەندە قورسە کە تیمێکی هاوشێوەی ئەم تیمە دروستبکەینەوە، ئەمە ئازاری رۆحم دەدات، ببورن ناتوانم بەردەوام بم لە قسەکردن، بەهیوام لە داهاتوودا بەهێزتر بگەڕێینەوە.

17 کاتژمێر پێش ئێستا