لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، هێرشەکانی سەر شاری سلێمانی و هەولێر پێشێلکردنی سەروەریی هەرێمی کوردستانە و داوای کرد سەرجەم هێزە سیاسییەکان و فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا بەرامبەر ئەو هێرشانە یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن.
هەڵوێستی پەرلەمانتارەکە لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێم
مازن غەریب، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هێرشەکانەوە بە کەناڵ8ی ڕاگەیاند، سەرکۆنەی سەرجەم ئەو هێرشانە دەکەین کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان بە دیاریکراوی سلێمانی و هەولێر، بە پێشێلکردنی سەروەریی هەرێمی کوردستانی دەزانین.
کاریگەریی هێرشەکان و داواکاری بۆ یەکهەڵوێستی
مازن غەریب لەبارەی کاریگەریی هێرشەکان و یەکگرتوویی کوردییەوە ئاماژەی بەوەش کرد، هاونیشتمانییان بەهۆی هێرشەکانەوە تووشی ترس و دڵەڕاوکێ دەبنەوە، داوای لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد لە هەرێمی کوردستان و ئەندامی فراکسیۆنە کوردییەکان لە عێراق کە یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن و سەرکۆنەی ئەم کارە بکەن.
16 کاتژمێر پێش ئێستا