لیڤەرپووڵ و نیوکاسڵى کوردان گەیشتنە کۆتایی
هەرێز جەمال 16 کاتژمێر پێش ئێستا
یارییەکانى خولى ماڵى کوردانى لیدس کە بۆ شانزە تیپى کوردى وڵاتى بەریتانیا کرابووە، گەیشتە وێستگەى کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولەکە، تیپی لیڤەرپووڵی کوردان پێنج بە سێ لە کوردانی هۆڵی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی خولەکە.

لە یارییەکى دیکەدا، بە لێدانی یەکلاکەرەوە، تیپی کوردانی نیوکاسڵ لە تیپی کوردانی بێرمینگهامیان بردەوە و بلیتی گەیشتن بە یاری کۆتایی خولی ماڵی کوردانی لیدسیان بڕی.

بڕیارە یاریی کۆتایی خولەکە لە مەراسیمێکى گەورەدا لە هەفتەى ئایندە لە نێوان هەردوو تیپى کوردانى نیوکاسڵ و لیڤەرپووڵ بەڕێوەبچێت.

هەرێز جەمال
16 کاتژمێر پێش ئێستا