عێراق لە پلەى 106ـى ڕیزبەندى وڵاتانى گەشەسەندووە بۆ ساڵى 2026
لە پۆلێنى وڵاتان بۆ گەشەسەندن و خۆشگوزەرانى، عێراق لە ڕیزبەندى 106ـى وڵاتانى جیهان و 14ـى وڵاتانى عەرەبیدایە، تەنانەت لە دواى لوبنان و لیبیاوەیە.
لە رێزبەندی 171 وڵاتی جیهانیدا
ئەنجوومەنى ئەتڵەنتیک، لەسەر بنەماى پێوەرەکانى ئابوورى، کۆمەڵایەتى و دامەزراوەیی، ئاستى گەشەسەندن و پەرەپێدانى لە 171 وڵاتى جیهانى بۆ ساڵى 2026 بڵاوکردووەتەوە.
لە پلەی 14ـی وڵاتانی عەرەبیدایە لە پێوەرەکانی گەشەسەندندا
لە پێوەرەکانی گەشەسەندنى جیهانی بۆ ساڵی 2026 دەرکەوتووە، عێراق لە پلەی 106ی جیهانی و پلەی 14ـى وڵاتانى عەرەبیدایە، هاوکات وڵاتانی کەنداو لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی لە ڕیزبەندییەکەدا ماونەتەوە.
ئیمارات لە پێشەنگدایە
لە ڕیزبەندییەکەدا ئیمارات لە پێشەنگى وڵاتانى عەرەبى و ڕیزبەندى 35ـى وڵاتانى جیهانە، دواتريش وڵاتانى قەتەڕ، کوەیت، عوممان، سعودیە دێن.
لە دوای وڵاتانی وەک لوبنان و جەزائیریشەوەیە
هەروەها عێراق لە دواى وڵاتانى جەزائیر و تونس و لوبنان و میسر و مەغریب و لیبیاوەیە و پلەى 106 گرتووە، بەڵام کەوتووەتە پێش سووریا، مۆریتانیا، یەمەن و سوودان.
15 کاتژمێر پێش ئێستا