لە هێرشێکی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر کەشتییەکی ئۆکرانی 10 کەس کوژران
بەهۆی هێرشێکی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر کەشتییەکی بارهەڵگری ئۆکرانی لە بەندەری ئۆدێسا 10 کەس کوژران.
هێرشی مووشەکی ڕووسیا بۆسەر بەندەری ئۆدێسا
لە یەکێک لە کوشندەترین هێرشەکانی سەر دەریای ڕەش، ڕووسیا بە مووشەک هێرشی کردە سەر کەشتییەک لەبەندەری ئۆدێسا لە باشووری ئۆکرانیا، کەشتییەکە گەنمەشامی هەڵگرتبوو و دەیگواستەوە.
هێزی دەریایی ئۆکرانیا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام بڵاویکردووەتەوە، کەشتی گۆڵدین لیۆ ئاڵای گینیای هەڵکردووە و لەلایەن تیمێێکی هیندی و سووری بەڕێوەدەبرا.
بە سێ مووشەکی کروز هێرشە کراوە
هێرشەکە دوێنێ یەکشەممە بووە و لە ڕێگەی سێ مووشەکی کرووزەوە بووە و بەهۆیەوە ئاگرێکیش کەوتووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئۆکرانیا ئەمڕۆ ئاشكرایان کردووە.
هەشت کەس لە تیمی کەشتییەکە ڕزگاریان بووە
شەوی ڕابردوو ئۆپراسیۆنێکی چڕی گەڕان بەدوای تیمەکان دەستیپێکرد، بەڵام دوای دەرکەوت نۆ ئەندامی سەرکەشتییەکە و کاپتنەکەش کوژراون، لە 17 سەرنشینی سەر کەشتییەکە، هەشت کەسییان ڕزگارییان بووە.
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ڕووسیا لەسەر ئەم هێرشە هیچ ڕاگەیێنراوێکییان بڵاونەکردووەتەوە.
دەریا ڕەش وەک ئامانجێک ستراتیجی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا
بە گشتیی دەریای ڕەش ئامانجێکی سەرەکی جەنگی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا بووە، بەڵام لە ژێر ڕێککەوتنێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی شتومەک بە تایبەت دانەوێڵە، لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا گواستنەوەی دانەوێڵە دەستیپێکردەوە.
بەڵام ئێستا جارێکی دیکە مۆسکۆ و کییڤ دەستیانکردووەتەوە بە هێرشەکانییان لە دەریای ڕەش و دەریای ئازۆڤ و ژمارەیەک بنکەی ستراتیجی بۆردوومانکراوە.
هێرشەکانی ئەمڕۆی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا
لە هێرشێکی دیکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ڕوویدا، لە شاری کراماتۆرسک، کەسێک کوژراو سێ کەسی دیکە برینداربوون.
لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو، مۆسکۆ هێرشەکانی بە مووشەکی بالیستی بۆ سەر کیێڤ چڕکردووەتەوە تاوەکو هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر دامەزراوە وزەکانی ڕووسیا کەم بکەنەوە کە لە ماوەی ڕابردوو بووەی هۆی زیادبوونی نرخی بەنزین و گاز لە وڵاتەکە.
15 کاتژمێر پێش ئێستا