زەیدی و باڵیۆزی ئێران لە بەغداد کۆبوونەوە
ئارام یوسف 13 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ کازم ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغداد کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێکی هاوبەش کرد.
پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، عەلی زەیدی لەگەڵ کازم ئالسادق کۆبووەوە، گفتوگۆیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا کردووە.
تاوتوێکردنی سەردانەکەی زەیدی بۆ ئێران
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، باس لە ئامادەکارییەکانی سەردانەکەی زەیدی بۆ ئێران کراوە، کە بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجامی بدات.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی زەیدی و ئالسادق، گفتوگۆکردن بووە لەسەر ئەو بابەتانەی بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران گفتوگۆی لەبارەوە بکات.
ئارام یوسف
13 کاتژمێر پێش ئێستا