ترەمپ: ئێران بەرامبەر کوشتنی هەر سەربازێکی ئەمریکی باجێکی چەند هێندەیی دەداتەوە
ژوان نیزام 12 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئێران بەرامبەر بە کوشتنی هەر سەربازێکی ئەمریکی باجەکەی بە چەندین هێندە دەداتەوە و هێرشی زیاتری دەکەنەسەر.
هەڕەشەکردنی زیاتر لە ئێران
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی ترووس هەڕەشەی زیاتر ئاڕاستەی ئێران دەکات و نووسیوویەتی، "هەرکاتێک ئێران سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت بە چەندین هێندە باجی ئەو کردەوەیەی دەداتەوە".
فەرمانی ڕوون دراوەتە وەزارەتی جەنگ و لایەنە پەیوەندارەکان
ترەمپ ئاماژە بەوەش دەکات، سەبارەت بەم بابەتە فەرمانی ڕوونی داوەتە پیت هێگسێت وەزیری جەنگ و جەنەڕاڵ دان کەین سەرۆکئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا و تەواوی فەرماندەکانی سووپا.
کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکا لە هێرشەکانی ئێران
هەڕەشەکەی ترەمپ لە کاتێکدایە، کە واشنتن پێشتر ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەکانیان 3 سەربازیان کوژران و چەندین سەربازیش برینداربوون ئەمە بێجگە لە بێسەروشوێنبوونی سەربازێکی دیکەیان لە هێرشەکاندا.
ژوان نیزام
12 کاتژمێر پێش ئێستا