یەکەم نەخشەی زەویی فەرمانبەران لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین پەسەند کرا
سەرۆکایەتیى شارەوانیى چوارقوڕنە وەک یەکەم شارەوانى لە سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕین نەخشەى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران پەسەندکرد و داوادەکات کارئاسانییان بۆ بکرێت تاوەکو قەرەبووى ئەو جووتیارانە بکەنەوە کە زەوییەکانیان دابەشدەکرێت.
824 پارچە زەوی نیشتەجێبوونە و بە ڕووبەری 200 مەتر دووجا
ئەندازیار قادر ئیبراهیم، سەرۆکى شارەوانیى چوارقوڕنە ڕایگەیاند، یەکەم نەخشەی کەرتی زەویی فەرمانبەران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پەسەندکراوە، 824 پارچە زەوی نیشتەجێبوون بە ڕووبەری 200 مەتر دووجا لەخۆدەگرێت.
هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەردەم پرۆسەی دابەشکردنی زەوییەکان
دەڵێت، "داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین دەکەین هەوڵبدەن چارەسەرى کێشەى بەردەم پرۆسەى دابەشکردنى زەوى بکەن بەتایبەت قەرەبووکردنەوەى جووتیاران، چونکە ئێستا ڕێژەى قەرەبووکردنەوە کەمکراوەتەوە".
لە هەرێمى کوردستان زیاتر لە دووساڵە بڕیارى پێدانى زەوى بە فەرمانبەران و خانەنشینان دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کەمتر لە %25 ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەى ناویان پەسەندکراوە زەوییان پێدراوە.
14 کاتژمێر پێش ئێستا