پێشانگەی "کۆچ، کۆڕەو، کۆڵبەر" کرایەوە

حەسەن فەلاح 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لە پێشهاتێکی نوێی هونەرییدا و لە ستۆدیۆی هونەریی پایا لە شاری سلێمانی، نوێترین پێشانگەی ئەنجام شێوەکار کرایەوە.

لەبارەی کۆچ و نەهامەتییەکانی کوردن

بڕیارە پێشانگەی هونەریی "کۆچ، کۆڕەو، کۆڵبەر"ی هونەرمەند ئەنجام شێوەکار بەنزیکەی مانگێک بەردەوام بێت، تیایدا، 30 تابلۆی جیاواز، لەبارەی پرسەکان کۆچ، کۆڕەو و کۆڵبەریی لە ناوی نەتەوەی کورد نمایش کراون.

لە بنەڕەتدا بەرهەمێکی چاپکراون

لە لێدوانێکیدا بۆ کولتووری کەناڵ8، ئەنجام شێوەکار جەختی لەوە کردەوە، ئەم پێشانگە هونەرییە، زادەی پڕۆژەیەکی هونەریی چاپکراوە، کە تیایدا بەنزیکەی 70 پارچەی هونەری کۆکراونەتەوە لەبارەی ئەزموونی تایبەتی هونەرمەند لەگەڵ ئەو چەمکانەی کاری لەسەر کردوون.

چۆن و بە چی دروستکراون؟

لە ئاستی تەکنیکی هێڵکارییدا، پارچە هونەرییەکان هێڵکاریین لەسەر پلێکسی شووشە و پاشان چاپکراون، "چەمکی سادە و ئازارێکی قووڵ لەخۆدەگرن... ئامانجیان گەیاندنی پەیامی قووڵی ئەو غەمانەیە کە لە ناسنامەی ئێمەی کورد ڕەگیان داکوتیوە."

حەسەن فەلاح

5 کاتژمێر پێش ئێستا