تارانتینۆ خانەنشین دەبێت
حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا
بەگوێرەی زانیارییەکانی گۆڤاری ڤێرایەتی ئەمریکی، کوینتن تارانتینۆ، گەورە دەرهێنەری ئەمریکا و جیهان، پلانی تەواوەتی داناوە بۆ خانەنشین بوون، بەڵام پێش ئەوەی لە سینەما دووربکەوێتەوە، هەوڵ بۆ کۆتا کاری خۆی دەدات.

"دەیەوێت بۆ خۆی بژی"
لە ناوەڕۆکی زانیارییەکاندا ئاماژە بەوە دراوە، تارانتینۆ دەیەوێت بەتەواوەتی بۆ ژیانی تایبەت خۆی کاتەکانی بەسەرببات و لە بەرهەمهێنان دووربکەوێتەوە، بەڵام پێش ئەوەی ئەم کارە بکات، دەیەوێت فیلمی ژمارە 10 و کۆتایی خۆی پێشکەش بکات.

هەواداران داواکارییان هەیە
ئەمەش لەکاتێکایدا، ماوەی حەوت ساڵە تارانتینۆ هیچ بەرهەمێکی پێشکەش بە سینەما نەکردووە و فیلمی Once Upon a Time in Hollywood دوایین فیلمیەتی، زۆرینەی هەواداران داوای فیلمی نوێی لێ دەکەن و دەرهێنەر و ئەکتەرانیش نایانەوێت دەستبەرداری پیشەکەی ببێت.

حەسەن فەلاح
3 کاتژمێر پێش ئێستا