جۆرج لوکاس: ژیریی دەستکرد داهاتووی فیلمسازییە

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

گەرچی زۆرینەی بەرهەمهێنەر، فیلمساز و دەرهێنەرانی سینەما نیگەرانی بەرەوپێشچوونی ژیریی دەستکرد و بەکارهێنانین لە فیلمسازیدا، بەڵام جۆرج لوکاس بۆچوونێکی پێچەوانە و ئەرێنی هەیە.

"داهاتووی فیلمسازییە"

لە نوێترین لێدوانیدا، جۆرج لوکاس، دەرهێنەری ناسراوی ئەمریکا و جیهان، جەخت لەوە دەکاتەوە، "ژیریی دەستکرد، داهاتووی فیلمسازییە، ئێمەش وەکو هونەرمەند، ناتوانین لەبارەی ئەم ڕاستییە هیچ شتێک بکەین."

بەشێک لە دەرهێنەران بۆچوونیان پێچەوانەیە

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە دیارترین فیلمساز و دەرهێنەرانی جیهان، لەوانە: جەیمس کامیرۆن، ستیڤن سپیڵبێرگ و گویلێرمۆ دێل تۆرۆ، پێچەوانەی جۆرج لوکاس بیردەکەنەوە و پێیان وایە ژیریی دەستکرد مەترسی ڕاستەقینە لەسەر ناوەڕۆکی چیرۆکە سینەماییەکان و داهاتووی ئەم پیشەسازییە دروستدەکات.

جۆرج لوکاس کێیە؟

جۆرج لوکاس، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا وەکو دەرهێنەر، تاوەکو ئێستا توانیویەتی 19 فیلم پێشکەش بکات، سکرینپلەی بۆ 228 فیلم نووسیوە و بەرهەمهێنانی بۆ 69 دانەش کردووە، بە تێکڕای فیلمەکانیشی توانیوەتی چوار جار بەربژێر بێت بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار و خاوەنی 67 خەڵاتی هونەرییە.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا