ڕۆژنامەوانێکی ئەرجەنتین فیفا تۆمەتبار دەکات

مەبەست عەدنان 7 کاتژمێر پێش ئێستا

پابلۆ کارۆزا، ڕۆژنامەوانی ناسراوی ئەرجەنتینی، لە لێدوانێکی سەرنجڕاکێشدا هۆکارە سیاسییەکانی پشت پاڵەوانبوونی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیالی 2026 ئاشکرا دەکات و دەڵێت، فیفا لە بنەڕەتدا دەیویست جامەکە بۆ کیشوەری ئەورووپا بێت.

بەگوێرەی لێدوانەکانی ئەو ڕۆژنامەوانە، ئەم ئاراستەیە پەیوەندی بە ململانێ و هاوکێشەکانی هەڵبژاردنەوە هەبووە لە ناوخۆی دەزگا وەرزشییە جیهانییەکاندا. یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا دژی دووبارە هەڵبژاردنەوەی جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا بووە و پشتگیریی کەسێکی تری دەکرد بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی، لە کاتێکدا ئینفانتینۆ سەرەڕای ئەوەی پشتگیریی کیشوەری ئەمریکای باشووری هەبوو، بەڵام بێبەش بوو لە پاڵپشتیی ئەورووپا.

کارۆزا ئاماژە بەوە دەکات، کە لەبەر ئەم هاوکێشە سیاسییە، ئینفانتینۆ و سەرکردایەتیی فیفا لە پێناو پاراستنی پێگە و کورسییەکەیان لە قۆناغی داهاتوودا، پێویستیان بەوە هەبووە کە نازناوەکە بدرێتە پاڵەوانێکی ئەورووپی تاوەکو هاوسەنگییە سیاسییەکان لە بەرژەوەندی خۆیاندا رابگرن.

مەبەست عەدنان

7 کاتژمێر پێش ئێستا