چاودێرانی سینەما: فیلمی ئۆدەسی خیانەتی لە خەڵکی ڕەسەنی سەحارا کردووە
چاودێرانی سینەما، بەدیاریکراوییش ئەوانەی لە ناوچەکانی سەحارا دەژین لە باکووری ئەفریقا، نیگەرانن لەبارەی بەکارهێنانی ناوچە داگیرکراوەکان لەلایەن کریستۆفەر نۆڵانەوە بۆ تۆمارکردنی دیمەنی فیلمی ئۆدەسی.
"خاکی داگیرکراوی بەکارهێناوە"
بە گوتەی محەممەد سلەیمان لەبات، فیلمساز و ڕەخنەگری سینەمایی سەحارا، "کریستۆفەر نۆڵان بۆ بەرهەمهێنانی فیلمەکەی و تۆمارکردنی دیمەنەکان، خاکی داگیرکراوی لە مەغریب بەکارهێناوە لە ڕۆژئاوای سەحارا."

خاکەکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای مەغریب
بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای سەحارا لە باکووری ئەفریقا، لەلایەن حکومەتی مەغریبەوە حکومڕانی دەکرێت، ئەمە جێگەی نیگەرانیی بەشێک لە دانیشتووانی ڕەسەنی ناوچەکەیە و حکومەتی مەغریب بە داگیرکار وەسف دەکەن.
دانیشتووانە ڕەسەنەکەی نیگەرانن
نۆڵان بۆ تۆمارکردنی بەشێک لە دیمەنی فیلمی ئۆدەسی، ناوچە جیاوازەکانی ئەم "خاکە داگیرکراوە"ی بەکارهێناوە و نیگەرانیی لەلای دانیشتووانە ڕەسەنەکەی دروستکردووە.

"زیندانی دەکرێین"
چاودێرەکان دەڵێن: "لەکاتێکدا ناتوانین چیرۆکی ڕاستەقینەمان لەسەر خاکی خۆمان بگێڕینەوە و ترسی زیندانیکردنمان هەیە، کریستۆفەر نۆڵان گوێی بە ڕاستییەکان نەداوە و خاکەکەی بۆ بەرژەوەندیی فیلمەکەی بەکارهێناوە."
2 کاتژمێر پێش ئێستا