سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەر 2 تاوانباردا سەپێندرا کە بانگەشەیان بۆ داعش کردووە
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری سزای زیاتر لە پێنج ساڵ زیندانیی بەسەر دوو تاوانباردا سەپاند، کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بیرۆکەی توندوتیژییان بڵاودەکردەوە و بانگەشەیان بۆ گرووپی تیرۆریستیی داعش دەکرد، هاوکات پلانیان بۆ ئەنجامدانی چالاکیی چەکداری دابوو.
سەپاندنی سزای زیندانی لە دادگای بەغداد
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی سزاکە و تۆمەتی تاوانبارانەوە بڵاویکردووەتەوە، لە دادگای تاوانەکان لە بەغداد، سزای زیندانی پێنج ساڵ و یەک مانگ بەسەر دوو تاوانباردا دەرکراوە، کە ئەو دوو کەسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشە و ڕیکلامیان بۆ گرووپی چەکداری داعش کردووە.
دروستکردنی شانەی چەکداری
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەبارەی شێوازی ڕێکخستنی تاوانبارانەوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو دوو تاوانبارە پلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی چالاکیی چەکداری و خۆیان ناو ناوە شانەی گورگە تاقانەکان.
پاڵپشتیی یاسایی سزاکە
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەبارەی بنەمای یاسایی سزادانی تاوانبارانەوە ڕایگەیاندووە، ئەو دوو کەسە بە ماددەی 10 لە یاسای قەدەغەکردنی حزبی پێشووی بەعس و لایەن و چالاکییە ڕەگەزپەرست و تیرۆریستییەکانی ژمارە 32ـی ساڵی 2016 سزاکەیان بەسەردا سەپێندراوە.
7 کاتژمێر پێش ئێستا