یونس مەحمود پێشوازی لە شاندێکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان دەکات
یونس مەحمود، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، لە بارەگای خولی ئەستێرەکانی عێراق، پێشوازی لە سەلاحەدین سیامەند، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ شاندی میوان تاوتوێی دۆخی ئێستای یارییەکەیان کرد و تیشکیان خستە سەر ڕێگەچارەکانی گەشەپێدانی، بە جۆرێک کە ئامانج و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بپێکێت.

لە لایەن خۆیەوە، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان گەشبینی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو ئایەندەیەی کە هەموان ئاواتی بۆ دەخوازن، ئەوەش لە ڕێگەی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تۆپی پێی عێراق لە ساڵانی داهاتوودا.

شایانی باسە لە لایەن یەکێتیی تۆپی پێی کوردستانەوە، هەریەک لە محەمەد خۆشناو ، سکرتێری یەکێتییەکە، حەسەن سەلیم، ئەمینداری دارایی، و دارەوان قادر ،ئەندامی یەکێتییەکە، و ئەحمەد موسەوی و د. سەباح قاسم، ئەندامانی مەکتەبی جێبەجێکاری یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ئامادە بوون.

6 کاتژمێر پێش ئێستا