لەسەر سیزار پالاسیۆسى ریاڵ شەڕە
هەرێز جەمال 5 کاتژمێر پێش ئێستا
یانەی فولهامی ئینگلیزی و کۆمۆی ئیتالی خوازیاری ئیمزاکردنی گرێبەستن لەگەڵ سیزار پالاسیۆس، ناوەڕاستکاری لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید.
ئەلڤارۆ ئاربیلوا، ڕاهێنەری نوێی یانەی فولهام، داوای لە ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە کردووە کار بۆ هێنانی پالاسیۆس بکەن.، چونکە بەباشی ئاستی ئەم یاریزانە دەزانێت بەهۆی کارکردنیان پێکەوە لە ئەکادیمیای ڕیاڵ مەدرید
یانەی کۆمۆش پێشتر لەگەڵ یاریزانەکە گەشتبووە ڕێککەوتنی زارەکی، بەڵام گرێبەستەکە ڕاستەوخۆ ئیمزا نەکرا و تا ئێستاش وەک بژاردەیەکی سەرەکی
ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە 50%ی مافی یاریزانەکە بفروشێت تاوەکو لە داهاتوودا کۆنتڕۆڵی گەڕانەوەی لەدەست نەدات.
هەرێز جەمال
5 کاتژمێر پێش ئێستا