ناویژیوانێکى دیار وازهێنانى ڕاگەیاند
هەرێز جەمال 8 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەنتۆنی تایلۆر، ناوبژیوانى دیارى ئینگلتەرا و جیهان دوای کاروانێکی دیار لە کارى ناوبژیوانى و بەڕێوەبردنی 831 یاری، کۆتایی بە کارى ناوبژیوانى هێنا.

تایلۆر، کە یەکێک بوو لە ناوبژیوانە دیارەکانى ئینگلتەرا لە ئاستی جیهانیدا، بەشداریی لە دوو جامی جیهانیی و دوو پاڵەوانێتیی یۆرۆ کردووە، جگه لەوەی ئەرکی بەڕێوەبردنی یاریی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای2021، یاریی کۆتایی جامی جیهانیی یانەکانى2022 و یاریی کۆتایی یورۆپا لیگی 2023ی پێ سپێرراوە.

دواین ئەرکی تایلۆر - یاریی قۆناغی16ی جامی جیهانیی فیفا لە نێوان پورتوگال و ئیسپانیادا بوو

هەرێز جەمال
8 کاتژمێر پێش ئێستا