وەزیرى نەوت داوادەکات بچێتە ئەنجوومەنى نوێنەران بۆ وەڵامدانەوەى پرسیارى هاوڵاتیان

ئارام قەرەداغی 7 کاتژمێر پێش ئێستا
باسم محەممەد خزەیر وەزیری نەوتی عێراق
باسم محەممەد خزەیر وەزیری نەوتی عێراق

ئەمڕۆ سێشەممە، باسم محەممەد خزەیر وەزیرى نەوتى عێراق بە نوسراوى فەرمى داواى لە ئەنجوومەنى نوێنەران کردووە میوانداریی بکەن بۆ ڕوونکردنەوەى پلانى وەزارەتەکەى لە دۆسییە جیاوازەکانی نەوت و وزەدا.

ئامادەیی بۆ وڵامدانەوەی سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران

وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاندووە، باسم محەممەد خزەیر ئامادەیی دەربڕیوە وەڵامى سەرجەم ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەران بداتەوە لەهەر بابەتێکى پەیوەست بە دۆسییەى نەوت و گاز.

شەفافیەت و هەماهەنگی لە نێوان دامەزراوەکان

وەزارەتەکە دەڵێت، "ئەم هەنگاوە نیشانەى شەفافیەت و هەماهەنگییە لەنێوان دامەزراوەکان و ئەو پرسیارانەى هاوڵاتییان لەسەر کارى دامەزراوە حکومییەکان هەیانە.

لەعێراق دەستبەکاربوونى حکومەتى نوێ هاوکاتبوو لەگەڵ سەرهەڵدانى قەیرانى دارایی و ڕاوەستانى هەناردەى نەوت بەهۆى جەنگى ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، جگە لەکەمبوونەوەى داهاتەکان قەیرانى دابینکردنى سووتەمەنى و گرانبوونى نرخەکەى لە عیراق و هەرێمى کوردستان سەریهەڵدا، ئەگەرچى حکومەتى فیدراڵ بەشێک لە قەیرانى بەرهەمەنەوتییەکانى چارەسەرکردووە، بەڵام قەیرانەکە لەهەرێمى کوردستان بەرەو قوڵبوونەوە دەڕوات و نرخى سەرجەم جۆرە جیاوازەکانى سووتەمەنى بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

ئارام قەرەداغی

7 کاتژمێر پێش ئێستا