ترەمپ: کۆبوونەوەیەکی باشمان ئەنجامدا و کاردەکەین بۆ چارەسەکردنی زۆربەی کێشەکانی لوبنان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ جۆزیف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان ڕایگەیان، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لوبنان باشە و کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی کێشەکانی تایبەت بە لوبنان.
"بەم نزیکانە زۆرێک لە کێشەکانی لوبنان چارەسەر دەبن"
سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە، بەم نزیکانە زۆرێک لە کێشەکان لوبنان چارەسەر دەکەن و بە کرداریش هەندێک لە کێشەکانیان چارەسەر کردووە.
ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حیزبوڵای لوبنان
سەبارەت بە حیزبوڵای لوبنانیش ، ترەمپ ئامادەیی خۆی نیشاندا، بەوەی کە ئەگەر سەرۆکی لوبنان داوای لێبکات قسە لەگەل حیزبوڵادا بکات، ئەوا ئەو داوایە جێبەجێ دەکات.
بایەخی ڕێککەوتنی ئیبراهیمی بەلای ئەمریکاوە
سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئیبراهمیش، کە تایبەتە بە ڕێککەوتنی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی زۆر سەرکەوتوو بوون، لە داهاتوودا چەندین وڵاتی دیکەش پەیوەندی پێوە دەکات.
کۆتایی هێنان بە دوژمنایەتی نێوان لوبنان و ئیسرائیل
لە بەرامبەر لێدوانەکانی ترەمپ جۆزیف عەون، جگە لە سوپاسکردنی بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتەکان، کە بە مێژوویی ناویبردن، سەرۆککۆماری لوبنان ڕایگەیاند، ئامانجی کۆتایی بەلای ئەوانەوە، کۆتایی هێنانە بە دوژمنایەتی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ هەتا هەتایی.
عەون ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کاتی ئەوەیە لوبنان و تەواوی ناوچەکە ئاسایش و ئارامی بەخۆیەوە ببینێت.
دوای 20 ساڵ یەکەم سەرۆکی لوبنانە سەردانی ئەمریکا دەکات
دوای نزيکەی 20 ساڵ ئەمڕۆ سێشەممە بۆ يەکەمجار سەرۆکێکی لوبنان سەردانی ئەمريکای کرد ، کە لەسەر بانگێشتی واشنتنە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە.
داوای زیادکردنی فشارەکان بۆسەر ئیسرائیل
ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی جۆزێف عەون بۆ ئەمريکا بۆ ئەوەيە تاوەکو واشنتن فشارەکانی سەر ئيسرائيل زياد بکات و بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوانيان و پابەندبوونی تەلئەڤيڤ بۆ کشانەوە لە سنوورەکانی لوبنان، هاوکات بۆ پرسی چۆنێتی جێبەجێکردنی چەکدانانی حيزبوڵايە.
عەون، ساڵی ڕابردوو وەک سەرۆکی لوبنان دياريکرا و يەکەم سەرۆکی ئەو وڵاتەيە دوای نزيکەی 20 ساڵ سەردانی ئەمريکا بکات و بڕيارە بۆ يەکەمجار ڕووبەڕوو لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە.
7 کاتژمێر پێش ئێستا