باکرهان: ئێران تۆڵەی هێرشەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
محەمەد عەلی 7 کاتژمێر پێش ئێستا
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) ڕاگەیاند: "ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران و ئێرانیش توڕەیی خۆی بەسەر هەرێمی کوردستاندا دەڕێژێت و لە کۆتایی مانگی شوباتەوە تاوەکو ئێستا هەزار مووشەک و درۆنی ناوە بە هەرێمی کوردستانەوە".
سەرەخۆشیکردن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
تونجەر باکرهان لە میانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا وتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمدواییەدا نۆ پێشمەرگەی کۆمەڵە گیانیان لەدەستداوە و سەرەخۆشی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
پێویستی دەرچوونی یاسای چوارچێوە لەم هاوینەدا
باکرهان جەختی لەوەکردەوە، پێویستە یاسای چوارچێوە ئەم هاوینە دەربچێت و نەکەوێتە هاوینێکی دیکە و ئاماژەی بەوەکرد ئەمە خزمەت بە خۆشگوزەرانیی تەواوی گەلانی تورکیا دەکات.
محەمەد عەلی
7 کاتژمێر پێش ئێستا