شەهباز شەریف: نیگەرانین لە پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئارام یوسف 6 کاتژمێر پێش ئێستا
شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان
شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان

سەرۆکوەزیرانی پاکستان نیگەرانە لە زیادبوونی پەرەسەندنەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەخت لە بەردەوامبوونی وڵاتەکەی لە نێوەندگیریی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکاتەوە، لەپێناو بەدیهاتنی سەقامگیری و ئاشتی.

بەردەوامبوون لە ڕۆڵی نێوەنگیری

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، بەردەوامن لە ڕۆڵەکانیان بۆ نێوەندگیری و پابەندبوون بە بەدیهاتنی ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمایەتی".

نیگەرانی لە زیادبوونی پەرەسەندنەکان

سەرۆکوەزیرانی پاکستان نیگەرانە لە زیادبوونی پەرەسەندنەکان لە کەنداو، داوا لە لایەنەکان دەکات دانبەخۆیاندا بگرن و هیچ کارێک نەکەن ببێتە مایەی تێکدانی سەقامگیری.

ئەم قسانەی سەرۆکوەزیرانی پاکستان لەکاتێکدایە، دوای لێکتێگەیشتنەکەی ئیسلامئاباد، جارێکی دیکە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەریان هەڵدایەوە و هەردوولا بۆردوومانی یەکدی دەکەن.

ئارام یوسف

6 کاتژمێر پێش ئێستا