دۆسیەی شەڕەکەی مستەفا سەند لەگەڵ بەها ئەعرەجی ڕەوانەى دادگاى تاوان کرا
کەناڵ8 زانیویەتی، لەسەر شەڕەکەی لەگەڵ بەها ئەعرەجی سەرۆکی فراکسیۆی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەناو بینای ئەنجوومەنی نوێنەران، دۆسیەکەی مستەفا سەنەد، وەزیرى پەیوەندییەکانی عێراق، ڕەوانەى دادگاى تاوان کراوە.
دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دۆسییەکە ڕەوانە کراوە
ڕەوانەکردنى دۆسیەکەی مستەفا سەنەد بۆ دادگاى تاوان، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیى بووە لەو کۆبوونەوانەی لە دەرەوە و ناوەوەی پەرلەمان بە ئامادەبوونى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران و جێگرەکانی بەرێوەچوون.
شۆکبوون بە ڕەوانەکردنی دۆسییەکە بۆ دادگای تاوانەکان
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو کۆبوونەوانەدا بەڵێن بە مستەفا سەنەد دراوە کە لایەنەی سکاڵاکار پاشگەزبووەتەوە و دۆسیەکە داخراوە، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە، تووشى شۆک بووە کە دۆسیەکەى ڕەوانەى دادگاى تاوانەکان کراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە 23ـى نیسانى ڕابردوو، دادگا بە کەفالەت مستەفا سەنەدى ئازادکرد.
شەڕەقسە و شەڕی دەستەویەخە لەناو ئەنجوومەنی نوێنەران
لە مانگى ئازارى ڕابردوو، لەناو ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق مستەفا سەند شەڕەقسە و دەمەقاڵێی لەگەڵ بەها ئەعرەجى کرد و دواتر ئاڵۆزی تێکەوت و گۆڕا بۆ شەڕى دەستەویەخە و شەڕە بۆکس. دواتر سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران هاتن و چوونی لە مستەفا سەنەد، بۆ ناو باڵەخانەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق قەدەغە کرد.
6 کاتژمێر پێش ئێستا