لە ئاسمانى هەولێر سێ درۆن تەقێنرانەوە
ئارام قەرەداغی 4 کاتژمێر پێش ئێستا
لە ئاسمانى شاری هەولێر سێ درۆن تەقێنرایەوە و بەگوێرەى زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقاندنەوەى درۆنەکان تەنیا زیانى ماددییان هەبووە.
ڕووداوەکە تەنیا زیانی مادیی هەبووە
بەگوێرەى زانیارییەکانى پەیامێنرى کەناڵ8، ئەمشەو 21ـى تەمموز لە ئاسمانى شارى هەولێر سێ درۆن تەقێنراونەتەوە و ڕووداوەکە تەنیا زیانى مادیی هەبووە.
لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی پارچە درۆنەکان ئاگر کەوتووەتەوە
هەر بەگوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرى کەناڵ8، لە ئاکامى کەوتنەخوارەوەى پارچەى درۆنەکان، لە دوو ناوچە ئاگر کەوتووەتەوە و تیمەکانى بەرگریى شارستانى سەرقاڵى کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکەن.
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 900 هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان
لە پاش دەستپێکردنى جەنگى ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە مانگی شوباتی ڕابردوو، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 900 هێرش کراونەتە سەر هەرێمى کوردستان بەتایبەت، دامەزراوەلانی وزە و کێڵگە نەوتییەکان و کونسوڵخانەى ئەمریکا و بنکەى هاوپەیمانان لە هەولێر.
ئارام قەرەداغی
4 کاتژمێر پێش ئێستا