وەزیری نەوت: بە بەهای 200 ملیار دۆلار گرێبەستمان لە ئەمریکا واژۆ کردووە
وەزیری نەوتی عێراق کۆی بەهای گرێبەستە واژۆ کراوەکانی کەرتی وزەی لە سەردانەکەی زەیدی بۆ واشنتن ئاشکرا دەکات.
لێدوان بۆ میدیای فەرمی عێراق
باسم محەممەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق لە میانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ میدیای فەرمی عێراق ڕایگەیاند، لە سەردانەکەی زەیدی بۆ ئەمریکا کۆمەڵێک گرێبەست لە بواری وزەدا بە بەهای 200 ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆکراوە.
واژۆکردنی حەوت ڕێککەوتنی گەورە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا
وەزیری نەوتی عێراق دەشڵێت، " حەوت ڕێککەوتنی گەورەمان واژۆکردووە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا، لەوانە ڕێککەوتنی پەرەپێدانی کێڵگەی حەمرین لەگەڵ کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ، ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆن واژۆکراوە و هەڵدەستێت بە کارپێکردن و بەڕێوەبردنی کێڵگەی ڕۆژئاوای گوڕنە2 هەروەها شیڤرۆن هەڵدەستێت بە پەرەپێدانی هەردوو کێڵگەی ناسڕیە و بەلەد.
کۆمپانیایەکی ئەمریکی کێڵگەکانی بن عومەر و سیندباد بەڕێوە دەبات
لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەی دا وەزیری نەوت باسی لە گرێبەستەکانی دیکەی وەزارەتەکەیان لە کەرتی وزەدا کردووە و دەڵێت " ڕێککەوتنمان لەگەڵ کۆمپانیای هاڵبیرتۆن واژۆ کردووە بۆ بەڕێوەبردنی هەردوو کڵێگەی بن عومەر و سیندباد.
ڕێککەوتنیان لەگەڵ سووریا واژۆ کردووە بۆ هێڵی بۆری نەوتی حەدیسە – بانیاس
لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات ، کە لە واشنتن ڕێککەوتنیان لەگەڵ سووریا واژۆ کردووە بۆ هێڵی بۆری نەوتی حەدیسە - بانیاس، باسم خزەیر لە بارەی ڕێکەتنەکانیانەوە لە ئەمریکا دەڵێت ، هەلی کاری گەورە دەخوڵقێنێت و بڕی بەرهەمی نەوتی عێراق زیاد دەکات و پێگەی عێراق لە کەرتی وزەی جیهانیدا بەرز دەکاتەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا